پلانى گه‌شه‌پێدانى ستراتیجى پارێزگاى هه‌ولێر 2016-2018

هه‌ولێر پایته‌ختێكى گه‌شه‌سه‌ندووى ئابوورییه‌ به‌هۆى سه‌رچاوه‌كانى، ژێرخانێكى به‌رده‌وام بره‌وپێدراوى هه‌یه‌، ناوه‌ندێكى بازرگانى هه‌رێمى هانده‌ره‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و لانه‌یه‌كه‌ بۆ دانایى و داهێنان، به‌دیهێنانى خۆشگوزه‌رانى كۆمه‌ڵگا‌كه‌ى به‌هۆى ژێرخانه‌ پێشكه‌وتووه‌كه‌یه‌تى، كه‌ خاوه‌ن پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌ و پارێزگارى له‌ شارستانیه‌ت و كه‌لتوورى كوردستانیه‌كه‌ى ده‌كات.